سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا : بەرەنگاربوونەوەی باجەکانی ئیدارەی ترامپ لە پێشینەی کارەکانییە

پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا : بەرەنگاربوونەوەی باجەکانی ئیدارەی ترامپ لە پێشینەی کارەکانییە

 سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی باجەکانی ئیدارەی ترامپ یەکێک دەبێت لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەتەکەی بە پێی ڕاپۆرتێک ، مارک کارنی کە ڕۆژی هەینی وەک ٢٤هەمین سەرۆک وەزیرانی کەنەدا سوێندی یاسایی خوارد، ووتی: کەنەدا هەرگیز بە هیچ شێوەیەک لە شێوە و فۆرمێکدا نابێتە بەشێک لە ئەمریکا.

هیوای خواست کە ئیدارەکەی بتوانێت ڕۆژێک لەگەڵ واشینتۆن "بەیەکەوە کاربکات" بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا. بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، کارنی بە ڕەتکردنەوەی هەڕەشەی دووبارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ لکاندنی کەنەدا، ماوەی سەرۆکوەزیرانی ئەمریکای دەستپێکردووە.

جگە لەوەش سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا جەختی لەوە کردەوە کە بەرپەرچدانەوەی باجەکانی ئیدارەی ترامپ یەکێک دەبێت لە کارە سەرەکییەکانی حکوومەتەکەی. دوای گەڕانەوەی ترامپ بۆ کۆشکی سپی ئەمریکا شەڕی بازرگانی لەگەڵ کەنەدا دەستپێکردووە و کۆشکی سپی خواستی خۆی بۆ لکاندنی کەنەدا وەک ٥١هەمین ئەمریکا ڕاگەیاند.
کەنەدا بە سەپاندنی باج بەسەر کاڵاکانی ئەمریکادا تۆڵەی لە ئیدارەی ترامپ کردەوە و ڕای گشتی کەنەداش لە کار و لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا توڕە بووە.

کارنی ئیدارەی ترامپ ی بە گەورەترین تەحەدای بەردەم کەنەدا زانیوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشت بۆ پاریس و لەندەن بکات بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکانی دژی ئەمریکا.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە