سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند،  لە پەراوێزی بەشداریکردنمان لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی ، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووینەوە.
دەقی ڕاگەێندراوەکە :
لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد .
وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتییانی ووڵاتەکەی خستەڕوو.
وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرینگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت .
وەزیری دەرەوەی سووریا، هەروەها بانگهێشتی دیمەشق ی کردین و ووتی هیوادارین لەئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین.
دووپاتمان کردەوە کە پاراستنی ئاشتی و ئارامی سووریا بە لای ئێمەوە زۆر گرینگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیری و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا.
هاوڕابووین لەسەر پێویستی پاراستنی مافی هەموو پیکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا،  هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانیمان بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی سووریا بەرز نرخاند.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان


ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە