سەرۆکوەزیران و کابینەی نوێی بەریتانیا دەست نیشان کران

پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیران و کابینەی نوێی بەریتانیا دەست نیشان کران

کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، ئه‌نجێلا ڕاینه‌ر به‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌یڤید لامی، به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و رەیچڵ ریڤز به‌ وه‌زیری دارایی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی BBCی بەریتانی، کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، ئیڤێت کوپەر وەزیری ناوخۆی ووڵاتەکەی دەستنیشان کرد.

ئەنجێلا ڕاینەر وه‌ك جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستنیشان کرا

هه‌روه‌ها جۆن هیلی، كرایه‌ وەزیری بەرگری 

دەیڤید لامی كرایه‌ وەزیری دەرەوە

پات مەکفادن وەک ڕاوێژکاری دوکایەتی لانکاستەر دەستنیشانکرا، ئەوەش بەو مانایەیە کە دوای سەرۆک وەزیران باڵاترین وەزیرە لە کابینەكه‌دا.

ڕەچەڵ ڕیڤز، دەبێتە یەکەمین ژن لە مێژووی بەریتانیا کە پۆستی وەزیری دارایی وەرگرت

جوناتان ڕینۆڵدز ده‌كرێته‌ سکرتێری نوێی بازرگانی سه‌رۆك وه‌زیران، ئەو سیاسەتمەداری باڵای داهاتوی پارتی کرێکارانه‌ کە لە دەرگای ڕەشی ژمارە 10دا بڕوات.

ئێد میلیباند وەزیری ووزە

بریجیت فیلیپسۆن وەک وەزیری پەروەردە 

ویس ستریتینگ وەک وەزیری تەندرووستی

شەبانە مەحموود وەک وەزیری داد

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی دوێنێی بەریتانیا، پارتی كرێكارانی بریتانیا 412 كورسی به‌وه‌ش 211 كورسی زیاده‌ی بردوه‌ته‌وه‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019ی په‌رله‌مانی بەریتانیا، هاوكات پارتی پارێزگارانی بەریتانیا 121 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌مه‌ش 250 كورسی به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019 له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشته‌ نزمترین ئاست له‌ماوه‌ی 120 ساڵی رابردوی خۆیدا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، پارتی لێبراڵ دیموكرات 71 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌مه‌ش 61 كورسی به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019 زیادی كردوه‌، پارتی نیشتمانی سكۆتلاند نۆ كورسی به‌ده‌ست هێناوه‌ و به‌مه‌ش 38 كورسی به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو له‌ده‌ستداوه‌
پارت و كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكان 35 كورسیان مسۆگه‌ر كردوه‌ و به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی 2019ی په‌رله‌مانی بەریتانیا 14 كورسیان زیاد كردووه‌.
هه‌ر ئه‌مڕۆش چارڵز پادشای بەریتانیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕیشی سۆناكی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا قبوڵ كرد و كیه‌ر ستامه‌ری سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپارد.


ئەم بابەتە 24313 جار خوێندراوەتەوە