سەرۆکى حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی میسر کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکى حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی میسر کرد
دووشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد حیجازی، کونسووڵی میسر لە ھەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی.
لە دیدارێکدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسووڵی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و ھیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داھاتووی دا بۆ خواست.
کونسووڵی میسر، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەو پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنی دا لێی کراوە و ستایشی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستانی کرد و خواستی ووڵاتەکەشی بۆ بەھێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 40324 جار خوێندراوەتەوە