سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد

سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10/22، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو ملیۆن و 87 هەزار و 972 کەس بەشدارییان لە دەنگدان کرد و ڕێژەی بەشداری %72 بوو. بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە بازنەی دهۆک تۆمارکراوە کە دهۆك 78% بوو، لە هه‌و‌لێر 74%، سلێمانی 65% و هه‌ڵه‌بجه‌ 69% بووە.


ئەم بابەتە 8618 جار خوێندراوەتەوە