سەرۆکی ئەرکان و هاوپەیمانان شەڕی دژی داعش و کاری هاوبەشیان تاوتوێ كرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی ئەرکان و هاوپەیمانان شەڕی دژی داعش و کاری هاوبەشیان تاوتوێ كرد
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ڕیفۆرمی چاکسازی و بەردەوامی بە شەڕی دژی داعش و کاری هاوبەش گفتوگۆ دەکەن.
چوارشەممە 31ـی تەممووزی 2024، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
بەپێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی پیێشمەرگە، لەو کۆبوونەوەیەدا هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاوپەیمانان، ڕیفۆرمی چاکسازی و درێژەدان بە شەڕی دژی داعش و بەردەوامی کاری هاوبەش، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر بوو.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، برەودان بەزیاترکردنی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوکات بەردەوامی بەپرۆسەی چاکسازی و درێژەدان بەشەڕی دژی داعش و بەردەوامی کاری هاوبەش گفتوگۆ کران.
بەپێی ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، هەردوولا بەگرینگیەوە تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی بەرنامەو پلانی هاوبەش بۆ لەناوبردنی هزری تووندڕەوی داعش و گرووپە تیرۆرستیەکان لەعێراق. کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازی هێزەکان و ئاماژەی بەوە دا هاوپەیمانان گەشبینین بە بەرەوپێش چوونەکانی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا.
ئەم بابەتە 14108 جار خوێندراوەتەوە