سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆبووەوە

پەیامی کورد    ...    سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆبووەوە

چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی دۆخی گشتی عێراق و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بوودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو.

سێناتۆر تامی دەکوۆرت، پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ.


ئەم بابەتە 11755 جار خوێندراوەتەوە