سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی لووتکەی جیهانیی کەش و هەوا لە ئازەربایجان کرا
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی لووتکەی جیهانیی کەش و هەوا لە ئازەربایجان کرا
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بانگهێشتی لووتکەی داهاتووی COP29 لە باکۆی ئازەربایجان کرا.
ڕۆژی دووشەممە 22ـی تەممووزی 2024، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، کە پێشوازی لە ناسر مامادۆڤ، باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کردوو گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو ووڵات کردووە.
هاوکات باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق بانگهێشتنامەی ووڵاتەکەی پێشکەش بە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کردووە بۆ بەشداری کردن لە لووتکەی جیهانی کەشوهەوا COP29 کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.
لووتکەی جیهانی کەشوهەوای ئەمساڵ وابڕیارە لە (11 تاوەکوو 22ـی تشرینی دووەمی 2024) لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەبچێت کە 29ـەمین لووتکەی جیهانییە بۆ گفتوگۆکردنی سەرکردەکانی جیهان لەبارەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا.
ئەم بابەتە 16826 جار خوێندراوەتەوە