سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبووەوە
یەکشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی.
لە کۆبوونەوەکەدا کە میکێلێ کامێرۆتا کونسوولی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی ئیتاڵیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە.
باڵیۆزی ئیتاڵیا خواستی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی دەربڕی.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دەربارەی دوا ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرینگی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لەسەر بنەمایەکی دادپەروەرانە و بێگەرد و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی و دوور لە دەستوەردان و پێشێلکاری کردەوە.
ئەم بابەتە 96850 جار خوێندراوەتەوە