سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 1/7، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئانکارا ، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا.

لەبارەی دۆخی سووریاش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو ووڵاتە.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە