سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە موحەمەد شیاع سوودانی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە موحەمەد شیاع سوودانی کرد
شەممە 4/26، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موحەمەد شیاع سوودانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی ڕەوتی ئەلفوراتەین ( تیار الفراتین).
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی سوودانی بە ئەمینداری گشتی ڕەوتەکە ، هیوا دەخوازێت کە دەرەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەیان هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ کارکردن لە پێناو دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ دا کە لە سەر بنەمای دەستوور و دادپەروەری و سەروەری یاسا دا ، مافی گشت پێکهاتەکان پارێزراو بێت.
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە