سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆتۆمبێلی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پێشانگەکە ، سەرۆکی حکوومەت وتەیەکی پێشکەش کرد‌و گوتی، "زۆر خۆشحاڵبووم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆتۆمبێلم كرد له شاری هه‌ولێر، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی پێشانگه‌كه بكه‌م، كه به‌ڕاستی له ئاستێكی زۆر به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ڕێك‌وپێك پێشانگه‌كه‌یان ڕێكخستووه".
سەرۆکی حکوومەت هەروەها له به‌شێكی دیكەی ووتەکەیدا ووتی"ئۆتۆمبێلی زۆر جوان له پێشانگه‌كه‌دا نمایشكراون، پێمخۆشه كه ده‌بیستم ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه.هـیوادارم هه‌موو كه‌سێك ببێت به خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی خۆی
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە