سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد
شەممە 11/9، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی ژاپۆنی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە. هەروەها بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هاریکاری و پڕۆژەکانی ئاژانسی جائیکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرد.
باڵیۆزی ژاپۆن خواستی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرینگی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە