سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ كرد.
یەکشەممە 23/2/2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسوولی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێمی كوردستان تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی باڵیۆزی کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی یٔاڵنگارییەکان و درێژەدان بە کارنامەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە