سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هێندووستان کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هێندووستان کرد
سێشەممە 9/3 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندووستان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی.
لە کۆبوونەوەدا کە مادان گۆپال، کونسوولی گشتی هێندووستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندووستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی هیندووستان سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرینگی بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەم بابەتە 81290 جار خوێندراوەتەوە