سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق كۆ بوونەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
دووشەممە 18/11/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارجن کۆبیاک، باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
باڵیۆزی پۆڵەندا پێزانینی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی ووڵاتەکەی نیشان دا بۆ پێش خستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە