سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کووەیت لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کووەیت لە عێراق کرد
پێنجشەممە 5/23، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تارق عەبدۆڵڵا ئەلفەرەج، باڵیۆزی کووەیت لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود، کونسووڵی گشتی کووەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کووەیت کردەوە کە مێژوویەکی هاوبەشیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و دیکتاتۆری هەیە.
باڵیۆزی کووەیت ئاماژەی بەوە دا کە دەوڵەتی کووەیت بە چاوی ڕێز و گرینگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و خواستی ووڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دەرفەتەکانی برەودان بە وەبەرهێنانی کوەیتی لە هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەم بابەتە 46279 جار خوێندراوەتەوە