سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی فیدڕاڵ کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی فیدڕاڵ کرد
یەکشەممە ٩-٣-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی فیدڕاڵ کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و دابین کردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە