سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات
دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
جەخت لە گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا به ڕێگەی گفتوگۆ و بەشێوەیەکی ئاشتییانە و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا و پێویستی تەبایی و ئاشتی نێوان گەلان و بەتایبەتی کورد و هۆزە عەرەبەکان کرایەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە