سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر ئەمریکا دەکات
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی شاری نیوو ئۆرلیانزی ئەمریکا دەکات.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیەی نیوو ئۆرلیانز دەکەم.
دەشڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا ھاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و گەلی ئەمریکا دەردەبڕێت.
مەسروور بارزانی نووسیویەتی: گەلی ئێمە قوربانی زۆری داوە لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھەروەھا تیرۆر تاوەکوو ئێستاش ھەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیھان.
شەوی ڕابردوو لە کاتی ئاھەنگگێڕانی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٥، بارھەڵگرێک بە خێراییەکی زۆر چووەتە نێو شوێنێکی گەشتیاری لە شاری نیو ئۆڕلیانز لە ئەمریکا کە پڕ بووە لە خەڵک و دواتریش تەقەی کردووە، پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند: ھێرشەکە تیرۆریستی بووە و بەھۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە