سەرۆکی حکوومەت بریندارانی کارەساتەکەی بەخدێدا بەسەردەكاتهوه و بەشداری لە پرسەی قوربانییان دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت بریندارانی کارەساتەکەی بەخدێدا بەسەردەكاتهوه و بەشداری لە پرسەی قوربانییان دەکات
ئێوارهى ئهمڕۆ شهممه 9/30 مەسروور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، سەردانی نهخۆشخانهى ئیمێرجێنسى له شاری ههولێر کرد و بریندارانى ڕووداوى ئاگركەوتنەوەى بەخدێدا (حەمدانییە)ی بهسهركردهوه و له دۆخى تەندرووستییانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
سهرۆكی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی ههموو پشتگیرى و یارمەتییەکی پێویست بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە دووپات كردهوه.هەروەها سوپاسی وەزارەتی تەندرووستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کرد کە لەگەڵ ڕوودانی کارەساتەکە، دەست بەجێ بە هانای لێقەوماوانەوە چوون.
پاشان سەرۆکی حکومەت لە قەزای عەنکاوە، بەشداری لە پرسە و ماتەمینی قوربانییانی کارەساتەکە کرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە کەسوکار و بنەماڵەکانیان گەیاند
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە