سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی هۆڵەندا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی هۆڵەندا کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ بەشداری ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانی ھۆڵەندای لە ھەولێر کرد.
ئێوارەی یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری ھەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمێکی کونسووڵخانەی گشتی ھۆڵەندا کرد کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانی ئەو ووڵاتە ڕێکخرا بوو.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە ئەدریان ئایسلستین کونسووڵی گشتی ھۆڵەندا و ستافی کونسووڵخانە کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بۆ خواستن.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە