سەرۆکی حکوومەت : دەبێت خزمەتی زیاتری خەڵکی گوندەکان بکرێت
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت : دەبێت خزمەتی زیاتری خەڵکی گوندەکان بکرێت
یەکشەممە ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری دەڤەرەکە و چارەکردنی کێشەکانی گوندەکان کرا.
سەرۆکی حکوومەت، بەرپرسانی پارێزگای دھۆکی ڕاسپارد کە پێویستە ڕێز لە ھاووڵاتییان بگرن و ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە.
ئەم بابەتە 32362 جار خوێندراوەتەوە