سەرۆکی حکوومەت له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی کۆبووەوە

سێشەممە 1/21، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی کۆبووەوە.

وەزیری وەبەرهێنانی سەعوودی، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سەعوودی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەعوودیە دەربڕی.


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە