سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە
سەرۆککۆماری ئازەربایجان خۆشحاڵی خۆی بە دیداری مەسروور بارزانی دەربڕی و ناوبراوی بانگھێشتی ئازەربایجان کرد و ڕاشیگەیاند، لە بەرنامەیدایە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیھانی لە داڤۆس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
لەو دیدارەدا، سەرۆکی ئازەربایجان خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە نیشان دا و ئاماژەی بە پەیوەندی دێرینی نێوان ئازەربایجان و گەلی کورد کرد، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشی بانگھێشتی ئازەربایجان کرد.
ئیلھام عەلیێڤ ڕاشیگەیاند، لە بەرنامەیدایە سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بکات، ھەروەھا ئامادەییشی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان باکوو و ھەولێر دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و ھەماھەنگی کۆماری ئازەربایجانی کرد و جەختی لە گرینگی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە.
ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە