سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە و بیروڕایان لەبارەی بەھێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە و دۆخی گشتی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

سێشەممە ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد بن عەبدۆلڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەھێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە و دۆخی گشتی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بانگھێشتی قەتەر کرد.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی سووریا، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ ھەوڵەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ لە یەک نزیکردنەوەی لایەنە کوردی و سوورییەکان نیشاندا.

ھەروەھا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامی و مافەکانی پێکھاتە جیاوازەکانی ئەو ووڵاتە.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە