سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شا حەمەد ، شای بەحرەین کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شا حەمەد ، شای بەحرەین کۆبووەوە
سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سافریە لە مەنامە، لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین کۆبووەوە.
شای بەحرەین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و دۆخی ئارامی و پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی بە ڕابەرایەتی ژیر و حەکیمانەی سەرۆک مەسعوود بارزانی کرد و ئامادەیی شانشینی بەحرەینی بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و هاوکاری بەحرەین نیشاندا.
هەردوولا هاوڕابوون و ڕێککەوتن لە سەر گرینگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی کونسوولخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی مەنامە-هەولێر لە ئایندەدا.
دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی سووریا و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە میر ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی بەحرەین ئامادەی بوون.
ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە