سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕاجر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕاجر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن، لەگەڵ سێناتۆر ڕاجر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری سەربازی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو سیناتۆر پشتیوانی خۆیان بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیان لە گرینگی پتەوکردنی ھاوبەشی و ھاوپەیمانییەتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە