سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆ بووەوە و، لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیری کردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کردەوە.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ھەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کردەوە.
چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە و کەرتە جۆراوجۆرەکاندا و گۆڕانکارییەکانی سووریا، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە