سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمانی کورد ئەبراهام حەمادە کۆ بووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمانی کورد ئەبراهام حەمادە کۆ بووەوە

سێشەممە 5/20، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام ( ئەیب) حەمادە کۆ بووەوە.

کۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوە دا کە شانازی دەکەم لە بنەماڵەکەماندا ڕەگێکی کوردیم هەیە و نەنکم (دایکی باوکم) کوردە و دایکیشم دروورزییە.

کۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ واشینتۆن و واژووکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرینگ لە بوارەی ووزە دەربڕی کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و جەختیشی لە گرینگی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمان ئەیب کرد کە ساڵی ڕابردوو بە ئەندامی کۆنگرێس هەڵبژێردرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەروەها سوپاسی پشتیوانییەکەی کرد لە هەرێمی کوردستان.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە