سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە

لەچوارچێوەی سەردانەکەی خۆی بۆ ئەمریکا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینتۆن لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە و جەختیان لە گرینگی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

سێشەممە 20ـی ئایاری 2025،  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرینگی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکان دا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، ئاماژە بە گرنگیی و پێویستی پێکهێنانی کابیبەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە