سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی لە سەرۆکوەزیرانی هێندووستانەوە پێگەیشت

پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی لە سەرۆکوەزیرانی هێندووستانەوە پێگەیشت

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هێندووستانەوە پێگەیشت.

چوارشەممە، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە نامەیەکدا بە ناوی خەڵک و حکوومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و  ئاماژە بەوە دەکات کە "بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە".

سەرۆکوەزیرانی هێندووستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.


ئەم بابەتە 84248 جار خوێندراوەتەوە