سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد
چوارشەممە، 23ـی تەمووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری كوردستانی کرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان
بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌تان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سه‌ركردایه‌تی نوێی كۆمه‌ڵی دادگەری کوردستان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
ئومێدەوارم كۆمه‌ڵی دادگەری کوردستان و هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوهەڵوێست و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکی کردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
23 تەمووز 2025
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە