سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک کرد

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەی دھۆک بەسەر یانەی ئیتفاقی سەعوودی پیرۆزباییەک ئاراستەی یانەکە دەکات و دەستخۆشی لە سەرۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەی دھۆک دەکات.

چوارشەممە، ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پیرۆزبایی لە یانەی دھۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەکە کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکە بەسەر یانەی ئیتفاقی سەعوودی لە چوارچێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەندئاوی عەرەبی.

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆک و تەواوی وەرزشوانان و ھاندەرانی یانەی دھۆک، ھاوکات ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستوون.

ئەمشەو، یاری نێوان یانەی دهۆك و یانەی ئیتیفاقی سەعوودی لە یاریگەی نێودەوڵەتی دهۆك بەڕێوەچوو، كە تێیدا، یانەی دهۆك لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆی سەركەوتنێكی گرینگی تۆمار كرد و گەیشتە یاری كۆتایی جامی یانەكانی كەندئاو.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە