سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد
دووشەممە 9/9، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد.
باڵیۆزی ئازەربایجان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و بانگهێشتی لووتکەی جیهانی کەش وهەوا (COP29)ی کرد، کە بڕیاڕە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ، لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا و هەنگاوەکانی کردنەوەی کونسوولخانەی گشتی ئەو ووڵاتە و دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی نێوان باکۆ و هەولێر تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە.
ئەم بابەتە 72211 جار خوێندراوەتەوە