سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، جەختی کردەوە لەوەی، پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩-٩-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە پێویستە لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و لە ژێر چاودێرینێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری ئەنجام بدرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوە، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ تاووتوێ کرا، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە ھەولێر کرد، کە گفتوگۆکان بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە و ئەرێنی بەڕێوەچوون و ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییەکانماندا دەبێت.
ئەم بابەتە 72223 جار خوێندراوەتەوە