سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی فەڕەنسا خواست و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشتربردنی پەپوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.ئاماژەشی بەوەدا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، شاندێکی کۆمپانیا فەرەنسییەکان بە مەبەستی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان ، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرینگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا و بە بەشداری هەموو لایەن و پێکهاتەکان کرایەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و متمانەپێکراو ئەنجام بدرێت.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 34556 جار خوێندراوەتەوە