سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
دووشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
تەوەرێکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکتێگەیشتنی باش لە ئارادایە و ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا، حکوومەتێکی بەھێز و یەکگرتوو پێک بھێنین.
گرینگی نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بوودجەی ھەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، کە یان برێم کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە