سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق کرد
دووشەممە 10/28، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلیسیا ڕیکۆ پێرێز دێل پولگار، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ باڵیۆز، سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی ئیسپانیای کرد، لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش.
باڵیۆزی ئیسپانیا جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. هەروەها پیرۆزباییشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە