سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.
پێنجشەممە ٦-٣-٢٠٢٥ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق تاوتوێ کرا.
باڵیۆزی نەمسا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ ھاوکاری و ھاوئاھەنگیکردنی حکوومەت لەگەڵ باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە