سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد

شەممە 8/24، مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆرکیلد بیووگ، بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکیتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاری و پشتیوانی یەکیتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی بەرپرسی نووسینگەی یەکیتی ئەورووپا لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دەربڕی.

بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکیتی ئەورووپا، جەختی لە بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانیان و درێژەدان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرینگی بەشداری چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکیتی ئەورووپا بەتایبەتی کرا، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بەڕێوە بچێت.


ئەم بابەتە 97598 جار خوێندراوەتەوە