سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد

شەممە 2/8 ، مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرینگی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافی گشت پێکهاتەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق کردەوە.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە