سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نۆرڤێژی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نۆرڤێژی کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نۆرڤێژی، هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند.
ڕۆژی دووشەممە 6ـی ئایاری 2024 مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی له گایه‌ر فیه‌لد، سه‌رۆكی ئۆپراسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نۆرڤێژی ( Medical Aid Initiative Norway) کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
سه‌رۆكی ئۆپراسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نۆرڤێژی دڵنیایی دا کە بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوكاری مرۆیی و پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانكاری و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند كه لەگەڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری هاوكاریی مرۆیی ئەنجام دەدەن.
ئەم بابەتە 55249 جار خوێندراوەتەوە