سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

پێنجشەممە ‌8/22 مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ژەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

له کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسوولی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش و تیرۆر تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان دووپاتکردەوە.

فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان، جەختی لە گرینگی هاوبەشی و بەهاداری خەباتی پێکەوەیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردەوە.

پێشکەوتنەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی تایبەت بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.


ئەم بابەتە 10219 جار خوێندراوەتەوە