سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

شەممە 9/30 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین -پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و گرینگی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25-02-2024، کرایەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە