سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد

چوارشەممە 5/28, مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یورگن لیندسترۆم هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. 

ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی لە سوید و پرسی کۆچکردن و ڕووبەڕوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە