سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوولی گشتی نوێی تورکیا کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوولی گشتی نوێی تورکیا کرد

دووشەممە ١٠ ی حوزەیران، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچوو کونسوولی گشتی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، جەختی لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت باسی لە گرینگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد؛ کە عێراق و تورکیا و ئەورووپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاماژەشی بە پێویستی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەو پرۆژە ستراتیژییەدا کرد.
کونسوولی گشتی تورکیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و خواستی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.


ئەم بابەتە 35549 جار خوێندراوەتەوە