سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی ئاڵمانیا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی ئاڵمانیا کرد
سێشەممە 10/22 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە كونسووڵی گشتی نوێی ئاڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی ، پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسووڵی گشتی ئاڵمانیا دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
کونسووڵی گشتی ئاڵمانیا، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ئاماژە بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کرا کە لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانەدا ئەنجام درا سەرەڕای هەبوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی و بێبەش بوونی ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران لە مافی دەنگدان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی و پێویستی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە زووترین کاتدا، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 8616 جار خوێندراوەتەوە