سەرۆکی سەندیکای پزیشکان : سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەین هەموو کات هاوکاری و پاڵپشتی کردووین
پەیامی کورد ... سەرۆکی سەندیکای پزیشکان : سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەین هەموو کات هاوکاری و پاڵپشتی کردووین
پێنجشەممە، ٣١ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، د. باساک بەرزنجی، سەرۆکی کۆنگرە و سەرۆکی سەندیکای پزیشکان، لە ١٠یەمین کۆنگرەی پزیشکی مێزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ورەمان پێدەدات، کە بەردەوام بین و دەست لە ئاواتەکانمان ھەڵ نەگرین.
سەرۆکی کۆنگرەکە دەڵێت: "سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەین کە ھەموو کات لەگەڵمان دایە و ھاوکاری و پاڵپشتی کردووین بۆ ئەم کۆنگرەیە".
د. باساک بەرزنجی دەشڵێت: "ئەمڕۆ پزیشکان لە تاراوگە و شارە جیاوازەکان لێرە کۆبوونەتەوە، کە زۆربەمان لە زۆر کۆنگرە و ووڵاتانی جیاواز بەشدار بووین، بەڵام کۆنگرەی ئەمڕۆ جیاواز و تایبەتە".
باساک بەرزنجی باسی لەوەش کرد: "ئەمڕۆ ئێمە وەک پزیشکی کورد دڵمان خۆشە، دڵنیام سەرۆک بارزانیش لە ئێمە دڵخۆشترە، کە دەبینێت ھەموو پزیشکان لێرە کۆبوونەتەوە، تا لە ئاستی بەرزی زانستی ئەوەی لە توانایان دایە پێشکەشی کوردستان و گەلەکەی بکەن".
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆ ١٠یەمین کۆنگرەی پزیشکانی مێزۆپۆتامیایە، یەکەم جارە لە ھەولێر ساز دەکرێت، مەبەست لەم کۆنگرانە ئەوەیە کە ئەو پزیشکانەی لە بابەتی خۆیان گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز، گۆڕینەوەی ڕای زانستی پزیشکان و ھاوکارییی یەکتری لەگەڵ دانانی بناغەی زمانی کوردی لە بواری پزیشکیی، پێشکەش بکرێت".
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە