سەرۆکی شاندی دانووستانکاری پارتی : ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت
پەیامی کورد ... سەرۆکی شاندی دانووستانکاری پارتی : ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت
دووشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥، ھۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی شاندی دانووستانکاری پارتی، لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆی کاتۆلیکی لە ھەولێر ڕایگەیاند، بەم زووانە کۆبوونەوەی ھەردوو شاندی یەکیتی و پارتی بۆ مەبەستی تەواوکردنی کارەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێ دەست پێدەکەنەوە.
ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی شاندی دانووستانکاری پارتی ووتی، "لەسەر ھەموو ووردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە و لە پێکھێنانی کابینەی نوێ نزیک بووینەتەوە.
ھۆشیار زێباری ووتیشی، "لە کۆبوونەوەکانی شاندە سیاسی و تەکنیکییەکان لەسەر ھەموو ووردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە، دەبێت وەرەقەیەکی سیاسی و دیدگایەکی ھاوبەش و بەرنامەی حوکمڕانی ھەبێت و پێداچوونەوە بە ھەموو شتەکانی ڕابردوو بکەینەوە کە لە کابینەکانی ڕابردوو ھەبوو، بە جۆرێک یەک ھەرێم، یەک حکوومەت، یەک لەشکر ھەبێت، ئێمە ئەو بابەتەمان تەواو کردووە.
سەرۆکی شاندی دانووستانکاری پارتی زیاتر ووتی، "ئێستا چووینەتە ووردەکاری دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتە سەرەکی و خزمەتگوزاریییەکان، ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت، چوونکە بڕیار بەدەستەکان لە دەرەوە بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە